زیانەکان به ملیۆنان دۆلاره
کەمتر لە سێ مانگ 9 ئاگر له بازاڕه‌كانى هه‌ولێر كه‌وتوونه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ماوه‌ى كه‌متر له سێ مانگى رابردووى ئه‌مساڵدا نۆ جار ئاگركه‌وتنه‌وه له شوێنى جیاوازى بازاڕه‌كانى هه‌ولێر كه‌وتوونه‌ته‌وه.
ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان دوكان و كۆگاكانى گرتووه‌ته‌وه، كه تێیدا كه‌لوپه‌ل و كاڵاى جیاوازى لێ ده‌فرۆشرا.
رۆژی 17.2.2024
ئاگر لە دوکانێکی بازاری رووناکی کەوتەوە و تەواوی دووکانەکە سوتا.
لە 23.2.2024
ئاگر لە چەند کۆگایەکی ناوچەی پیشەسازی باکوور کەوتەوە و زیانی زۆر بە خاوەن کۆگاکان گەیاند.
رۆژی 27.2.2024
ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر کەوتەوە بەپێى راپۆرتی بەرگرى شارستانى هەولێر لە کۆی دوو هەزار و 400 دوکان 185 دوکان سووتان و زیانە مادیەکانیشی بە شەش ملیار و 750 هەزار دینار، خەمڵێندرا.
رۆژی 9.3.2024
کۆگایەکی نزیک ناوچەی پیشەسازی باکوور سووتا بەهۆیەوە كه‌لوپه‌لێكی زۆرى كاره‌بایی لە کۆگاکان سووتان.
رۆژانی 13 و 27.3.2024
لە دوو رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا چەند دوکانێکی بازاڕی فەرمانبەران و چوار کۆگای نزیک لە قوشتەپە سوتان بەقسەی خاوەنی یەکێک لە کۆگاکان، زیانى یه‌ك ملیۆن دۆلارى پێگه‌یشتووه.
رۆژى 8.4.2024
جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگە کەوتەوە و 48 دوکان سووتان بەقسەی پارێزگاری هەولێر 41 دوکان سووتان و هۆکارەکەی زیادەڕۆیی و کەمتەرخەمی خاوەن دوکانەکان بووە.
رۆژى 23.4.2024
ئاگر لە چەند دوکانێکی بازاڕی شێخەڵای ھەولێر کەوتەوە. ئه‌و دوكانانه‌ی سووتان، یه‌كێكیان دوكان و كۆگای جلوبه‌رگ بوو، زیانه‌كانی به‌پێی قسه‌ی ئه‌وانه‌ی له دوكانه‌كه نزیك بوون، 40 هه‌زار دۆلاره (چوار ده‌فته‌ر)، جگە لە دوو دوكانی چه‌ره‌زات فرۆش.
شه‌وى رابردووش ئاگرێك له بازاڕى قه‌یسه‌رى كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 300 دوكان سوتان.
به قسه‌ى به‌شێكی زۆرى خاوه‌ن دوكانه‌كان و ئه‌و ئاماره نافه‌رمییه‌ى كه له ئه‌نجامى ئاگركه‌وتنه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له هه‌ر نۆ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى هه‌ولێر، زیانه‌كان به‌گشتى به ملیۆنان دۆلار ده‌خه‌ملێندرێت.