هەواڵەکان

هەورە بروسکە و موچە کاری دوو فەرمانگەیان راگرت

964+

ژووری هەواڵ

لە بەیانییەوە بارانێکی رەحمەت دەستی پێکردووە، بەڵام لە هەولێر باسوخواسی گەرم هەر ئاگرەکەی دوێنێ شەوی بازاڕی قەیسەری هەولێرە و وبە پێی ئامارەکان 227 دوکان و 7 کۆگا سووتاون.

تەواو بڕیار دەرچوو، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە بارانە بەخوڕەکەی سێشەممەی رابردوو بێ قانوونیان کردوو بەسەر شۆستەکاندا سەرکەوتن، هەرهەموویان سزا دەدرێن.

هەر ئەمڕۆ لە هەولێرو سلێمانی کاری دوو فەرمانگە وەستا، یەکەمیان ئەوەی هەولێر بوو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ رایگەیاند بروسکە داوێتی لە تاوەری ئینتەرنێتەکەیان و بەهۆی ئەوەوە بە خەڵکیان وت سەردانیان مەکەن چونکە سیستەم وەستاوەو ناتوانن کار بکەن.