لە هەولێر
دوو کەس بە هەورەبروسکە گیانیان لەدەستدا
964+
شۆڕش عەبدوڵا
لە گوندێکی سنووری هەولێر بەهۆی هەورەبروسکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 ئەو دوو کەسە بە نەتەوە عەرەبن و دانیشتوى لە گوندى قوشاغلوى ناحیەى قوشتەپەى سەر بە پارێزگاى هەولێر کاریان کردووە.
رووداوەکە کاتژمێر 10ـى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ روویداوە، سەرەتا دوو کەسەکە دەبرێنە نەخۆشخانەى رۆژئاواى هەولێر و دواتر تەرمەکانیان رەوانەى پزیشکى دادى دەکرێن.
بەپێى زانیارییەکانى سەرچاوەیەک لە پزیشکى دادى هەولێر کە قسەى بۆ 964 کردووە، ئەو گەنجە یەکێکیان تەمەنى 31 ساڵ و ئەوەى تر تەمەنى 24 ساڵە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح