لە بورجی سەر هاتوچۆی هەولێری داوە

هەورە بروسکە هاتوچۆی هەولێری بێ ئینتەرنێت کرد و شۆفێری تەکسیەکیشی خستە نەخۆشخانە

+964

شۆڕش هەرکی – هەولێر

کەمێک پێش ئێستا هەورە بروسکە لە تاوەری ئینەرنێتی هاتوچۆی هەولێری داوە و بەوهۆیەوە هێڵی ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتیەکە لەکار کەوتووە، هەر ئەو هەورە برسکەیە شۆفێری تاکسیەکێشی بریندار کردووە و لە نەخۆشخانەیە.

هاتوچۆی هەولێر رایگەندووە، بەهۆی ئەو هەورە بروسکەوە هێڵی ئیتەرنێتیان بڕاوە و مامەڵە رایی ناکەن، داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەن سەردانیان نەکەن تا چارەسەری دەکەن.

وابڵاوبووەوە کە کەسیك گیانی لەدەستدابێت 964 پەیوەندی کرد بە ئەفسەرێکەوە لە هاتوچۆی هەولێر و وتی، هەورە بروسکەیەکی زۆر بەهێزبوو، پارچەیەکی بچووکی بورجی سەرەوەی باڵەخانەکە زیانی پێگەیشتووە و زیانی دیکەی نەبووە.

کامەران یاسین، شایەتحاڵ بۆ 964 وتی، “خۆم یەکەم کەس بوو،، چوومەتە سەر ئەو شۆفێری تەکسیەی هەورە بروسکەکە لێیداوە، تەندروستی باش بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە”.

سەید زەمان جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات بە 964ـی وت، هیچ کەسێک ئەمڕۆ نەهاتووەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات، کە بروسکەلێی دابێت.

دواى هەواڵەکەى 964، هاتووچۆى هەولێر روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەوەى باس دەکرێت لە هەندێ کەناڵ و تۆڕى کۆمەڵایەتى کە هاوڵاتییەک لەناو بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر بە هەورە بروسکە گیانى لەدەستدابێت، دورە لە راستییەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هەورە بروسکە دوو پێشمەرگەی بریندار کرد

هەورە بروسکە دوو پێشمەرگەی بریندار کرد