وێنەی چوار تۆمەتبارەکە و بەشێک لەو کتێبانەی کە بازرگانیان پێوەکردووە. فۆتۆ: وەزارەتی ناوخۆی عێراق
لە سەڵاحەدین
چوار کەس لەسەر بازرگانیکردن بە کتێبی شوێنەوارییەوە دەستگیر کران
964+
هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە سەڵاحەدین، چوار کەسیان چوار كەسیان بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە كتێبی شوێنەوارییەوە دەستگیركرد.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزەکانی کاروباری ناوخۆ زانیاری وردیان لەسەر ئەو چوار کەسە هەبووە و بە پشتبەستن بەو زانیاریانە لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەدا تۆمەتبارەکانیان دەستگیركردووە.
ئەوەشی روونكردەوە، پرۆسەكە پاش وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەر و، پێكهێنانی تیمی كار كە چاودێریی گروپەكەیان كردووە ئەنجامدراوە.
وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتباران بەپێی مادەی 44ـی شوێنەوار رەوانەی لێكۆڵینەوەی یاسایی كراون.