کۆبوونەوەی وەزیری رۆشنبیری و گەشوگوزار و شوێنەوار لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق _ وێنە: راگەیاندنی وەزارەت
داوایکردووە وادە دیاری بکرێت
عێراق سەرجەم پارچە شوێنەوارەکانیی لە ئەمریکا دەوێتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا، ئەحمەد بەدرانی وەزیری رۆشنبیر، گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق، داوای گەڕانەوەی سەرجەمی ئەو کەلوپەلە کۆنانەی عێراقی کرد کە لە ساڵی 2004 بە قاچاخ بۆ واشنتۆن بردراون.
پێشتر ساڵی 2006 بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ئاسەوارانە دانرابوو، لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە کە کۆپییەکی دەست تۆڕی 964 کەوتووە، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق، ئەحمەد بەدرانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە، لەسەر واشنتۆن پێویستە وادەیەکی دیاریکراو بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ئەرشیفە نیشتمانییانە دابنێت، ئەوە لە کاتێکدا ئەو وادانە چەندین جار دواخراون.
لە میانی دیدارەکەدا، داواکاری وەزارەت بۆ کردنەوەی سەنتەری رۆشنبیری عێراق لە واشنتۆن تاوتوێ کراوە، هەروەها هەماهەنگی بۆ ئەو کارە لە میانی سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن تاوتوێ کراوە، کە وا بڕیارە بەمنزیکانە ئەنجامی بدات.
بەدرانی داوای لە باڵیۆزی ئەمەریکا کردووە، کە هەوڵەکانی بۆ یارمەتیدانی بەغدا لە پرۆژە جیاوازەکاندا بخاتەگەڕ، لەوانەش مۆزەخانەی مەجازی و راوێژکاری گەشتیاری، هەروەها بەدواداچوون بۆ کارەکانی کنە و پشکنینی تیمەکان لە ئور، بابل، نەمرود و دیوانیە بکات، هەروەک چاککردنەوەی چەندین پارچەی شوێنەواری گرنگ، لەنێویاندا 13 ئێسکەپەیکەر کە هی چەکدارە ئاشوورییەکانی نەمرود بوون، کە گەیشتبووە کونسوڵخانەی عێراق لە لۆس ئەنجلۆس.
کۆتایی مانگی ئازاری ئەمساڵ، بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمریکا نۆ پارچە ئاسەواری رادەستی عێراق کردەوە، کە ئاسەوارەکان پێکهاتوون لە ژمارەیەک مۆری سەردەمی بابلییەکان و پارچەیەک عاج کە لە شێوەی رووخساری مرۆڤێک دروستکراوە، لەگەڵ پارچەیەکی دیکەی ئاسەوار و سەرجەمیان لەگەڵ هاتنی سوپای ئەمریکا بۆ عێراق لە 2003 لە عێراقدا نەماون و عێراقیش داوای گەڕاندنەوەی سەرجەمیان دەکات.