تا دێ ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری زیاتر دەبێت
964+
شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر
تادێ ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر زیاتر تەشەنە دەکات، سەرەتای ئاگرەکەی لەشوێنی بەرگدرووەکان دروست بووە.
زیاتر لە 10 تیمی ئاگر کوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکەن.
سەرکەوت کاڕەش بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندنی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی وت، ئاگرەکە زۆر گەورەیە و هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
پەیامنێری 964 وتی، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکان بە ئاسماندا کەسێک بریندار بووە و گوللەیەک بەر پێی کەوتووە.