باران و تەرزە بەرهەمەکەى لەناو بردن

120 جوتیارى دەشتى قەراج رەنج بە خەسار بوون

964+

وریا فەتاح

10 هەزار دۆنم زەوى بەرهەمى گەنم و جۆى جوتیارانى مەخمور و دەشتى قەراج، بەهۆى باران و تەرزەکەى چەند رۆژى رابردوو زیانیان بەرکەوت.

دواى ئەوەى کشتوکاڵى مەخمور لیژنەیەکى بۆ زەرەر و زیانەکانى بەرهەمى جوتیارانى دەشتى قەراج پێکهێنا، لیژنەکە ئەنجامى زەرو زیانەکانى بۆ 964 خستەڕوو.

مه‌ڕوان حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى كشتوكاڵى قه‌زاى مه‌خمور بە 964ـى وت،”دواى هەڵسەنگاندنمان بۆ زیانەکان، دەرکەوت 10 هەزار دۆنم زەوى بەرهەمى گەنم و جۆى جوتیارانى مەخمور و دەشتى قەراج”.

“لەو 10 هەزار دۆنم زەوییە، سێ هەزار دۆنم زەوى بەرهەمى گەنم و جۆ بە تەواوى لەناو چووە کە 2500 دۆنمى گەنم بووە و 500 دۆنمى جۆ بووە”، مەروان حوسێن واى بە 964 وت.

پێشتر بەڕێوەبەری کشتوکاڵی نەینەوا و بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەولێر، بەشی کشتوکاڵی مەخمووریان ئاراستەکرد بۆ پێکهێنانى لیژنەیەک و دیاریکردن و هەڵسەنگاندنی زیانەکانی کێڵگە کشتوکاڵییەکان لە ئەنجامی بارانبارینی رۆژانى رابردوو، لیژنەکەش ئەنجامەکەى خستووەتە بەردەم هەردوولا و داواى قەرە بوو دەکەن بۆ جوتیاران

بە وتەى مەروان حوسێن، مەخمور لە رووى ئیدارییەوە سەر بە موسڵە، بۆیە پێویستە لەسەر کشتوکاڵى نەینەوا، جوتیاران قەرەبوو بکاتەوە، چونکە ژمارەیان 120 جوتیارە و رەنج بەخەسار بوون.

زۆرترین زیان بە جوتیارانى گوندەکانى دەشتى قەراج کەوتووە کە ئەمانەن، قازى کەند، قەڵاتە سوران، مەرزان، عەلیەڕەش

بارانەکە بۆ جوتیارانى دەشتى قەراج بوو بە نەهامەتى

بارانەکە بۆ جوتیارانى دەشتى قەراج بوو بە نەهامەتى