زەرەرى زۆریان بەرکەوتووە

بارانەکە بۆ جوتیارانى دەشتى قەراج بوو بە نەهامەتى

964+

وریا فەتاح

کشتوکاڵى مەخمور لیژنەیەکى بۆ زەرەر و زیانەکانى بەرهەمى جوتیارانى دەشتى قەراج پێکهێنا، کە لە چەند رۆژى رابردوودا، باران و تەرزە زەرەرو زیانێکى زۆرى بە بەرهەمى جوتیارانى چەند گوندێکى دەشتى قەراج گەیاندووە.

مه‌ڕوان حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى كشتوكاڵى قه‌زاى مه‌خمور بە 964ـى وت، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی نەینەوا و بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەولێر، بەشی کشتوکاڵی مەخمووریان ئاراستەکرد بۆ پێکهێنانى لیژنەیەک و دیاریکردن و هەڵسەنگاندنی زیانەکانی کێڵگە کشتوکاڵییەکان لە ئەنجامی بارانبارینی دوێنێ.

بە وتەى مەروان حوسێن، چەند گوندى دەشتى قەراج زیانیان بەرکەوتووە، کە ئەم گوندانەن، قازى کەند، قەڵاتە سۆران، مەرزان، عەلیەڕەش.

جارێ نازانرێت زەرەر و زیانەکان چین، بەڵام بە وتەى بەڕێوەبەرى هۆبەى کشتوکاڵى مەخمور، لە دوانیوەڕۆوە دەچنە ئەو گوندانە و زیانەکان دەخەمڵێنن.

روونیشى کردەوە، زۆربەى زیانەکان بەهۆى لافاو و تەرزەوە بوون، کە لە دوو رۆژى رابردوودا لە ناوچەکە باریوە و بووەتە هۆى دروستبوونى لافاو.

داواش دەکات هەر جوتیارێکى سنوورى قەزاى مەخمور و ناحیەى قەراج زیانى بەرکەوتووە، دەتوانێت پەیوەندى بەو ژمارە تەلەفونەوە بکات: 07504244306.

نرخى دروێنەى گەنم بە دەڕاسە دیاریکرا

نرخى دروێنەى گەنم بە دەڕاسە دیاریکرا