لەزاری وەزیری تەندروستییەوە

“گرژییە ناوچەییەکان دابینکردنی دەرمانیان خاو کردووەتەوە”

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە 22.4.2026، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گرژییە ناوچەییەکان دابینکردنی دەرمانیان خاو کردووەتەوە و کۆمپانیاکان دەستیان کردووە بە گەیاندنی دەرمانەکان.

ئەو گرژی و ئاڵۆزییە ناوچەییانەی روویان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر کەرتی تەندروسی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان هەبووە، ئەمە قسەی وەزیرە ئەمڕۆ بۆ ژمارەیەک لە نوێنەری میدیاکان.

سامان بەرزنجی دەشڵێ، داخستنی زۆربەی دەروازە سنوورییەکان و راگرتنی جموجۆڵی گواستنەوە لە ناوچەکەدا لە ماوەی رابردوودا، بووەتە هۆی خاوبوونەوەی رەوتی دابینکردن و دواکەوتنی گەیشتنی ئەو بارهەڵگرانەی دەرمان کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکان گرێبەستی لەسەر کردوون.

وەزیر وتی، لە چەند رۆژی داهاتوودا چاوەڕوانی “ئاساییبوونەوەی تەواو” و چارەسەربوونی ئەم کێشەیە دەکرێت، چونکە کاروانەکانی دەرمان لە لایەن کۆمپانیا پزیشکییەکانەوە دەستیان بە گەیشتن کردووە.

وەزیری تەندروستی؛ لە کۆگا دەرمانی باشمان هەیە، بۆ هەڵگ...

وەزیری تەندروستی؛ لە کۆگا دەرمانی باشمان هەیە، بۆ هەڵگرتن مەیکڕن

بە بڕیارى وەزیرى تەندروستى دەرمانخانەیەک لە سۆران داخ...

بە بڕیارى وەزیرى تەندروستى دەرمانخانەیەک لە سۆران داخرا