ئاوی خواردنەوەیان بووەتە قوڕاو

دانیشتووانی ناحیەی باوەنوور سێ رۆژە بێ ئاون

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

بەھۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ھەرێمی کوردستان کرد و گەرمیانیشی گرتەوە، ئاستی ئاوی رووباری سیروان بەرزبووەتەوە و بووە بە قوڕاو، بەوھۆیەوە ماوەی سێ رۆژە ئاوی خواردنەوە نەدراوە بە دانیشتووانی ناحیەی باوەنوور.

تاکە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی ناحیەکە، ئاوی رووباری سیروانە.

سالار عەزیز، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان بە 964ى وت، “پێنج بیرمان ھەیە لەسەر رووباری سیروان بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ناحیەکە، بەڵام بەھۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەوە بیرەکان پڕبونەتەوە و ناتوانین ئاو بەسەر ماڵان دابەش بکەین”.

دەشڵێت، ناتوانین بیری ئیرتوازی لە ناحیەکە لێبدەین چونکە ئاوێکی شیاو بۆ خواردنەوە ناھێنێت، دەبێت چاوەڕێ بکەین تاکو ئاوی رووبارەکە پاک ببێتەوە و دواتر بیرەکان دەردەین و پاکیان دەکەینەوە، ئەوکات دەتوانین ئاو بەسەر ماڵاندا دابەش بکەین، تاکو ئەوکاتە دانیشتوانی ناحیەکە بێ ئاو دەبن.

ئاماژەی بەوەش کرد، تاکە چارەسەری ئەو گرفتە تەواوکردنی پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی ناحیەی باوەنوورە، کە ماوەی چەندین ساڵە تەندەرینی بۆ دەکەین، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی پارەی نەختینە لە بانک کاری تێدا نەکراوە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

کارەبای ناحیەی باوەنوور جێگیر دەبێت

کارەبای ناحیەی باوەنوور جێگیر دەبێت