چەند رۆژێکی کەمی ماوە

ئەپڵ سوپرایزی بۆ بەکارهێنەرەکانی هەیە

964+
عادل کانەبی

چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیای ئەپڵ لە چەند رۆژی داهاتوودا پەردە لەسەر چەند بەرهەمێکی نوێی خۆی لابدات و بیخاتە بەردەست بەکارهێنەران، گرنگترینیان ئایپاد ئایر و ئایپاد پڕۆیە کە بە چێپی پاڵپشتیکەری M3 دەبێت.

لە ژێر دروشمی Let Loose بڕیارە رۆژی 7ی ئەم مانگە کۆمپانیای ئەپڵ زنجیرەیەکی نوێی ئایپاد بخاتە بەردەست بەکارهێنەرەکانی.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە ئەپڵ بڵاوکردووەتەوە، هەر یەک لە ئایپاد ئایەر و ئایپاد پڕۆ دوو بەرهەمی سەرەکی دەبن لە ئیڤێنتەکەدا، کە چاوەڕوان دەکرێت بە شاشەی OLED و چێپی پاڵپشتیکراوی M3 و هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن، ئەگەریشی هەیە بە چێپی پاڵپشتیکراوی M4 بەردەستی بخات.

هەروەها قەبارەی ئایپادەکان لە 11 ئینج تاوەکو 12.9 ئینج دەبێت، ئەمەش بە گوێرەی جۆری ئایپادەکە دگۆڕدرێت.

جگە لە ئایپاد، چاوەڕوان دەکرێت ئەپڵ لە کۆتایی ئیڤێنتەکە نوێترین جۆری پێنووسی ئەپڵ نمایش بکات و لە داهاتوودا بەردەست بێت، بە شێوازێک دەبێت کە جگە لە کاری پێنووسی کیبۆردی سیحریشی لەگەڵدا دەبێت، بەشێوەی لێزەری لە قەڵەمەکە دەردەچێت.

ئەم هەنگاوەی ئەپڵ دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردوودا رایگەیاندووە کە فرۆشی بەرهەمەکانی لە %10 دابەزیوە و داهاتی کۆمپانیاکە لە 51.33 ملیار دۆلار دابەزیوە بۆ 45.96 ملیار دۆلار لە سەرەتای ساڵی 2024.

ئەپڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و لە لایەن ستیڤ جۆبسەوە بنیاد نراوە و لەسەرانسەر جیهاندا زیاد لە 1.3 ملیار بەکارهێنەری هەیە.

ئەپڵ چەند ئەپێک لە ستۆرەکەی دەسڕێتەوە

ئەپڵ چەند ئەپێک لە ستۆرەکەی دەسڕێتەوە

ئەپڵ واتسئەپ و سرێدسی لە چین کشاندەوە

ئەپڵ واتسئەپ و سرێدسی لە چین کشاندەوە