لە گەشتی هەواڵەکانەوە

پێنجوێن پشکنینی چاوی نەماوە و بەنداوی موسڵ ژەهراوی بووە

ژووری هەواڵ

ئاوی به‌نداوی موسڵ ژه‌هراوی كراوه‌ ومه‌ترسی دروست كردووه‌، بارهه‌ڵگر وه‌رگه‌ڕا وشۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ ده‌ست دا، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێنیش پشكنینی چاو نه‌ماوه‌ وبه‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌شی ده‌ڵێت هه‌ر به‌ هه‌وه‌س.

، ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌ت بۆ 964 نێردراوه‌ وده‌رده‌كه‌وێت له‌ ئاوی به‌نداوی موسڵ، به‌ ده‌یان ماسی وباڵنده‌ی نه‌وره‌س وگیانداری دیكه‌ مرداربوونه‌وه‌ته‌وه‌ .

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، بارهەڵگرێک گڕی گرت وشۆفیرەکەی سووتا وگیانی لەدەست دا.

بەهۆی گواستنەوەی پزیشکی پسپۆڕی چاو لە نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن، ماوەی سێ هەفتەیە پشکنینی چاو وەستاوە وگرفتى بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکەش دەڵێت، ئەو بابەتە پەیوەندى بە رۆژنامەنووسانەوە نییە، له‌ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی په‌یامنێری 964 ده‌ڵێت، هه‌ر به‌ ئاره‌زوو زانیاری له‌و باره‌یه‌وه‌ ناده‌م.

هه‌واڵێكی دیكه‌ هه‌یه‌، با له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ ببینین.

کشتوکاڵى مەخمور لیژنەیەکى بۆ زەرەر وزیانەکانى بەرهەمى جوتیارانى دەشتى قەراج پێکهێنا، کە لە چەند رۆژى رابردوودا، باران وتەرزە، زەرەر وزیانێکى زۆرى بە بەرهەمەکانیان گەیاند.

ئاوی به‌نداوی موسڵ ژه‌هراوی كراوه‌

بارهه‌ڵگرێك وه‌رگه‌ڕا وشۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ ده‌ست دا.

سێ هه‌فته‌یه‌ پشكنینی چاو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن ناكرێت.

به‌دواداچوون بۆ زیانه‌كانی به‌رهه‌می جوتیارانی قه‌راج ده‌كرێت.