راکردنی قەراغ شار لە کەرکوک
فەتاتی کەركوك و سیروانی نوێ یەکەمی کوردستانن
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئه‌مڕۆ شه‌ممه راكردنی قه‌راغ شار له شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، یانه‌ی سیروانی نوێ له كوڕان و یانه‌ی فه‌تاتی كه‌ركوكیش له كچان پله‌ی یه‌كه‌میان برده‌وه.
راكردنه‌كه له‌سەر رێگای بەنداوی خاسە چای لە نزیک گوندی یاروەلی به‌ڕێوه‌چوو، كه بۆ یانەکانی کوردستان بوو لەسەر ئاستی کچان و کوڕاندا و 15 یانە به‌شداربوون.
لەسەر ئاستی كوڕان یانه‌ی سیروانی نوێ پله‌ی یه‌كه‌می برده‌وه، له ئاستی کچانیشدا یانەی فەتاتی کەرکوک یه‌كه‌م بوو.
رزگار مەجید سەرۆکی یەکێتیی ناوەندیی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان بە 964ـی وت، پێشبڕكێیه‌كه یه‌كێك بوو له چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌یان و ساڵانە بە هۆی گونجاوی کەشوهەوای شارەکەش، پاڵەوانیه‌تییەک لە کەرکوک ئەنجام دەدەین و هەروها دەبێتە ئامادەکارییەک بۆ پاڵەوانیه‌تییەكانی دیکەی عێراق.
حوسێن عەزیز یاریزانی یانەی سیروانی نوێ، كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، بە 964ـی وت، پاڵەوانیه‌تییه‌کە زۆرباش بوو، به تایبه‌تی بۆ ئه‌وان، كه خۆیان بۆ پاڵه‌وانیه‌تیی رۆژئاوای ئاسیا ئاماده ده‌كه‌ن له شاری به‌سڕه.
حوسێن عەزیز چاوی له‌وه‌یه بگاته ركابه‌رییه‌كانی ئۆڵمپیادی پاریسی 2024.
ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون:
لەسەر ئاستی کوڕان بۆ بڕینی 8 كیلۆمه‌تر، یانەی سیروانی نوێ پلەی یەکەم، یانەكانی سەورە و پێشكه‌وتن پله‌كانی دووەم و سێیه‌م.
لەسەر ئاستی کچان بۆ بڕینی 4 کیلۆمه‌تر، یانەی فەتاتی کەرکوک پلەی یەکەم، یانه‌كانی کەیوان و خانه‌قین پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌م.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا