جێبەجێکارێکی لەسێدارەدان لە تارانی پایتەختی ئێران لە ماوەکانی رابردوو
10 کەسیان کوردن
تەنیا لە مانگی رابردوودا 77 کەس لە ئێران لە سێدارە دراون
توانا نەقی
تەنیا لە مانگی رابردوو واتە مانگی نیسان 77 بەندکراو لە ئێران لە سێدارە دراون و ئامارەکانیش لەچاو مانگی ئازاردا لە 328% زیادی کردووە.
ئەمڕۆ هەینی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەو 77 کەسە بەندکراو بوون لە بەندیخانەکانی ئێران و لە مانگی سێدا 18 تەنیا کەس لە سێدارە درابوون.
دەشڵێت، ئەوانەی لە سێدارە دراون خەڵکی ئەم ناوچانە بوون، 18 بەندکراوی بەلووچ، 10 بەندکراوی کورد، 7 بەندکراوی تورک و 11 بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا جێبەجێ کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سێدارە دراوەکان بە تۆمەتی هەریەک لە مەزهەبی 1 حاڵەت، کوشتنی بە ئەنقەست 25 حاڵەت، پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر 50 حاڵەت و دەستدرێژی سێکسی 1 حەڵەت، لە سێدارە دراون.
لە ئاماری رێکخراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کە تەنیا چوار حاڵەتی لە سێدارەدان کە دەکاتە 5% لە سەرچاوە فەرمیەکانی ئێران و ماڵپەری دەزگای دادوەرییەوە بڵاو کراوەتەوە.