بەڕێوەبەری تەندروستی چی دەڵێت؟

گرێبەستەکانی تەندروستی دهۆک چوار مانگە بێ مووچەن

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

کارمەندانی گرێبەستی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە و دەڵێن، “هەموو ساڵێک ئەمە حاڵمانە”.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە تەندروستی شارەکە گرێبەستن، نزیکەی 322 کارمەندن، کە 45 کارمەند لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ئەوانەی تر لە قەزا و ناحییەکانی سەر بە دهۆک لە ئەرکدان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.5.2024، یەکێک لە نوێنەرەکانی کارمەندانی گرێبەست کە ناوی پارێزراوە بە 964ی وت، “تەنیا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کە ژمارەی کارمەندە گرێبەستەکان 45 کەسن، مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵیان وەرگرتووە، چوار مانگە خۆمان هیچ مووچەیەکمان وەرنەگرتووە و گرێبەستیشمان نوێ نەکراوەتەوە، لە کاتێکدا رۆاژنە لە ئەرکی خۆمانداین”.

مووچەی کارمەندانی گرێبەستی دەرچووی پەیمانگە 400 هەزار، دەرچووانی کۆلێژ 500 هەزار و شۆفێری ئەمبۆڵانس 350 هەزار دینارە.

د.ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک بە 964ی وت، “کێشەی کارمەندانی گرێبەست کەوا مووچەیان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی تەندروستی گشتی دهۆکە، ئەوەیە هەموو سالێک دەبێت گرێبەستیان نوێ بکرێتەوە و رەزامەندی لە وەزارەتی تەندروستی و ئەنجوومەنی وەزیران و هەروەها وەزارەتی دارای وەربگیرێت، دواتر مووچەیان پێبدرێت”.

“بۆیە سێ رۆژ پێش ئێستا رەزامەندی لەلایەن وەزارەتی دارایی وەرگیراوە، بە نوسراوێک لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ئاراستەی ئێمە کراوە و هەفتەی داهاتوو پافەی نەختینە بگاتە بانکەکان مووچەیان پێدەدرێت، دیارنییە مووچەی چەند مانگە، خواستی ئێمە ئەوەیە مووچەی هەر چوار مانگەکەیان بە یەکەوە پێبدرێت”، بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆک وای وت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خۆڵبارین لە دهۆک 100 کەسی ناردووەتە نەخۆشخانە

خۆڵبارین لە دهۆک 100 کەسی ناردووەتە نەخۆشخانە

هیچ پارێزەرێک لە دهۆک ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلاری خەڵکی ب...

هیچ پارێزەرێک لە دهۆک ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلاری خەڵکی بردووە؟