ساتی دانانی پلان بۆ نۆژەنکردنەوە. فۆتۆ: پارێزگای هەولێر
لە سێ مانگدا دەستپێدەکات
نهۆمی سەرەوەی بازاڕی کۆنی قهیسهری هەولێر نۆژەندەکرێتەوە
ژووری هەواڵ
پارێزگای هەولێر پلانی هەیە نهۆمی سەرەوەی بازاڕی کۆنی قهیسهری شارەکە نۆژەنبکاتەوە، شوێنەوارناسانی ئەڵمانیش هاوکارییان دەکەن.
ئەمڕۆ پێنچەممە 2.5.2024، مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بە 964ـی راگەیاند، لە ماوەی نزیکەی سێ مانگدا نۆژەنکردنەوەکە دەستپێدەکات و دەبێت لەسەر شێوازە کەلەپورییەکەی خۆی کاری تێدا بکرێت و نۆژەنبکرێتەوە.
“دەست دەکرێت بە دیزاینکردن و چۆنیەتی هەڵبژاردنی مەوادەکان، وەک ئەو کەرپوچەی بەکار هاتوە یاخود ئەو دارەی لە دروستکردنی دەرگاکان بەکارهاتوە، سەقفەکان چۆن دروست کراون و راگیراوان ئەوانە هەمووی دەبێت لەلایەنی تایبەتمەند بەو بابەتە ئامادەبکرێن”، مەسعود کاڕەش وای وت.
بە وتەی جێگری پارێزگاری هەولێر، نهۆمی سەرەوەی بازاڕی کۆنی قهیسهری هەولێر وەک کەلەپور و ئاسار هەژمار دەکرێت، نابێت بڕوخێنرێت و نۆژەنبکرێتەوە، دەبێت لەگەڵ لیژنەی بەفەر زۆن بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی یونیسکۆ نۆژەنبکرێتەوە.