بازرگانییان پێوە دەکرێ؟

هەزاران منداڵی پەنابەر لە ئەوروپا بێ یاوەر و بێسەروشوێنن

964+

ئەحمەد مستەفا

ئامارە بەردەستەکانی دەزگای لوتکە، بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران دەریدەخات، زیاتر لە 51 هەزار و 433 منداڵی خوار تەمەنی یاسای بێسەروشوێنن یان بێ یاوەرن لە وڵاتانی ئەوروپا و تا ئێستا شوێنیان دیار نییە.

لەسەر بنەمای بەدواداچوونەکانی لوتکە، ئێستا تەنیا دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەڵمانیا، لەسەر سکاڵا و داوای کەسوکاریان، بەدوای دوو هەزار پەنابەری خوار تەمەنی یاسایدا ( 18 ساڵدا) دەگەڕێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.5.2024، ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە وتی، لە ساڵی 2021-ەوە ژمارەی منداڵ و گەنجە ونبووەکان دوو هێندە زیادی کردووە، کە لەوکاتەدا ژمارەیان نزیکەی 18 هەزار و 300 پەنابەریی خوار تەمەنی یاسایی بێ یاوەر بوون لە سەرانسەری ئەوروپا، هەروەها 792 پەنابەر لە ئەڵمانیا و زۆرترین ژمارەیان لە ئیتاڵیا و نەمسایە.

لە کاتێکدا بە گوێرەی قسەکانی ئەو، هەندێک وڵاتی وەک ئیتاڵیا و نەمسا ژمارەیەکی زۆر بە تایبەتی راپۆرت دەکەن، کە هەریەکەیان زیاتر لە 20 هەزار منداڵ و گەنجی ونبوویان هەیە، هەندێکی دیکەی وەک ئیسپانیا یان یۆنان هیچ زانیارییەک لەسەر منداڵان و گەنجانی بێ یاوەر کۆناکەنەوە.

ئاری جەلال لە بارەی مەترسییەکانی، وتی، بێسەروشوێن بوونی ئەم پەنابەرانەی کە تەمەنیان خوار تەمەنی یاساییە، مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانیان دروستدەکات، کە دەکرێت ببنە قوربانی دەستی بازرگانانی مرۆڤ کە لێکەوتەیەکی مەترسی دەبێت لە ئەنجامدا.

پەرلەمانتارێکی عێراق: گەڕانەوەی زۆرەملێی پەنابەران را...

پەرلەمانتارێکی عێراق: گەڕانەوەی زۆرەملێی پەنابەران رابگرن

لە ترسی دیپۆرتکردنەوە پەنابەران هەوڵی خۆکوشتن دەدەن

لە ترسی دیپۆرتکردنەوە پەنابەران هەوڵی خۆکوشتن دەدەن