چوار رۆژ لەمەوبەر روویدا بوو

ئاسایش دەستگیرکردنی بکوژی تاوانەکەی مەلائۆمەری راگەیاند

964+

فەهمی نەبی

ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی بکوژی ئەو تاوانەی راگەیاند کە چوار رۆژ لەمەوبەر لە کۆمەڵگەی مەلائۆمەر روویدابوو.

رۆژی 29.4.2024 لەکۆمەڵگەی مەلائۆمەری نزیک هەولێر کەسێک بەناوی “ئیسماعیل” کە هەڵگری رەگەزنامەی تورکیا بووە، لەلایەن کەسێکی دیکەوە کوژراوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی ئاسایش، تاوانەکە پەیوەندی بە کێشەی کۆمەڵایەتیەوە هەبووە، دوای ئەوەی بەدواداچوونیان کردووە، ناسنامەی بکوژەکەیان ئاشكرا کردووە کە ناوی (م، خ، ط) بووەو ئەویش هەڵگری رەگەزنامەی تورکیا بووە، لەیەکێک لە بازگەکانی هەولێر خۆی و هاوکارێکی بەناوی (ج، أ ،أ) دەستگیرکراون، دواتریش لەناو شاری هەولێر هاوکارێکی دیکەی بکوژەکە کەناوی (ج ،م ،ن) بووە دەستگیرکراوە.

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتباری سەرەکی (م، خ، ط) لە لێکۆڵینەوەکان دانیبەوەدا ناوە کە پێشینەی تاوانی هەیە و لە وڵاتی تورکیاش تاوانێکی تری کوشتنی ئەنجامداوە.

"تۆمەتبارانی شەڕەکەی کۆمەڵگەی مەلائۆمەر دەستگیردەکرێن"