کۆمپانیایەکی بەریتانی دایمەزراند

68 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکەم کەناڵی تەلەڤزیۆنی لە عێراق تێپەڕ دەبێت

964+

فەهمی نەبی

لە 2ی ئایاری 1956 واتا 68 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەخت، پەخشی یەکەم کەناڵی تەلەڤزیۆنی بەناوی “بەغداد” لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەکەم کەناڵ بەزمانی عەرەبی لە ئاستی جیهان دەستیپێکرد.

لەو سەرچاوانەی لەبارەی مێژووی پەخشی کەناڵی تەلەڤزیۆنی لە عێراق هەن، بەمجۆرە باسی چیرۆکی دەستپێکی دامەزراندنی کەناڵەکە دەکەن، کاتێک مەلیک فەیسەڵی دووەم، پێشانگایەکی بازرگانی کۆمپانیای “پای” بەریتانی کردووەتەوە، لە پێشانگاکە سیستمێکی پەخشی تەلەڤزیۆنی رەش و سپی هەبوو و ستۆدیۆیەکی بچوکراوەیان داناوە، مەلیک فەیسەڵ سەرسامی ئەوە دەبێت و داوا لە کۆمپانیاکە دەکات، سیستمەکەیان پێفرۆشن، بەمجۆرە دەگوازرێتەوە شوێنی رادیۆی بەغدا و یەکەم کەناڵی عێراقی دادەمەزرێت.

دوای ئەوەی عێراق کەناڵی تەلەڤزیۆنی دادەمەزرێنێت، سێ ئەندازیاری خۆی دەنێرێتە بەریتانیا بۆ راهێنان، هەربۆئەوەی لە سەرپێخستنی کەناڵەکە کاری ئەندازیاری بکەن.

لە یەکەم رۆژی پەخشی کەناڵی تەلەڤزیۆنی لە عێراق، بە وتاری مەلیک فەیسەڵ دەستیپێکرد، دواتر هەردوو بێژەران محەمەد عەلی کەریم و سەبیحە مودەڕیس دەرکەوتن.

کەناڵەکە سێ کامێرای 16 ملیمی هەبوو، بە پەخشی نیو کیلۆ واتی یەکەمجار پەخشەکەی تەنیا بۆ ناوخۆی بەغدا بوو.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک تا ساڵی 2023 ژمارەی کەناڵە ئاسمانییەکان لە عێراق بەبێ هەرێمی کوردستان، ژمارەیان 38 کەناڵی ئاسمانییە.

دوای 23 ساڵ پەخشی بەشی كوردیی رادیۆی سوێد وەستا

دوای 23 ساڵ پەخشی بەشی كوردیی رادیۆی سوێد وەستا