وەزیری داد لەسەرخەتە

هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی زەویی چەند گوندێکی کفری دەدرێت

964+

پێشەوا محەمەد

قایمقامی کفری لە هەوڵی چارەسەرکردنی زەویی چەند گوندێکدایە، کە بە وتەی خۆی هەوڵ هەیە بۆ زیادەڕۆییکردنە سەریان.

بۆ ئەو مەبەستە قایمقامی کفری سەردانی وەزیری دادی هەرێمی کردووە و بەڵێنی چارەسەرکردنی داوە.

ساهیر عەلی، قایمقامی قەزای کفری بە 964ـی راگەیاند، ساڵی 1958 لە چەند گوندێکی قەزای کفری بە گرێبەستێک زەوییەکی زۆر دراون بە چەند کەسێک و ئێستا هەوڵ هەیە ئەو کەسانە لەسەر گرێبەستەکەی ئەوکاتە زەوییەکان بخەنە سەر ناوی خۆیان.

وتیشی، “ئەو زەوییانەی ئەو گوندانە هەر هی ئەو کەسانە نین و هی خەڵکی تری دانیشتووی گوندەکەشن، بۆیە هەوڵ دراوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت”.

قایمقامی کفری بە پێویستی نەزانی ناوی ئەو گوندانە ئاشکرا بکات، کە ئەو کێشانەی تێدایە بۆ ئەوەی کێشە بۆ پڕۆسەکە دروست نەکرێت.

ناوبراو راشیگەیاند، دەیانەوێت بەرلەوەی کێشەی کۆمەڵایەتی لەو گوندانە لەسەر ئەو زەوییانە دروست ببێت چارەسەری بۆ بدۆزنەوە و نەهێڵدرێت حەقی کەس بفەوتێت.

ئەو پێشیوابوو ئەو گرێبەستەی کاتی خۆی ئەو زەوییانەی پێ دابەش کراوە نایاساییە و ئێستا کاری پێناکرێت.

کۆلیژ و پەیمانگایەکی نوێ لە کفری دروست دەکرێن

کۆلیژ و پەیمانگایەکی نوێ لە کفری دروست دەکرێن