شەڕ و تەقە
دوو زاوا له دوو رۆژدا كوژران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرچاوەیەکی ئەمنی له شاری موسڵ رایگه‌یاند، له ماوه‌ی دوو رۆژدا دوو زاوا له شاری موسڵ كوژران.
رووداوی یه‌كه‌م ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، 1.5.2024 روویداوه و گه‌نجێك له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاره‌كه‌ی بووه به شه‌ڕیان، كه له نانه‌واخانه‌یه‌ك كاری كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا خاوه‌نی نانه‌واخانه‌كه گه‌نجه‌كه‌ی كوشتووه، له كاتێكدا بڕیار بوو ئه‌مڕۆ گه‌نجه‌كه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی ئه‌نجام بدات.
هه‌ر له رووداوه‌كه‌دا مامی ئه‌و گه‌نجه‌ش بریندار بووه.
هه‌ر به پێی سه‌رچاوه‌كه، كه به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر زاوایه‌ك له كاتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی به گولـله‌یه‌كی وێڵ كوژرا، دوای ئه‌وه‌ی مامی زاوا به هه‌ڵه ته‌قه‌ی كردووه، به‌مه‌ش ئاهه‌نگگێڕانه‌كه بووه پرسه.