هۆکارەکەی لە دیوی تورکیایە

بۆ ماوەی سێ رۆژ هاتوچۆ لە دەروازەی زێت دەوەستێت

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، هاوڵاتییان و گەشتیارانی ئاگادار کردووەتەوە، ماوەی یەک رۆژ دەروازەکەیان دادەخرێت و دواتر ئاسایی دەبێتەوە.

رۆژی  هەینی 22.5.2026 هاتوچۆ و گەشتکردن دەوەستێت، ڕۆژانی دواتر واتا شەممە و یەکشەممەش پشووی دەروازەیە، رۆژی دووشەممە 25.5.2026 دەروازەکە بەڕووی گەشتیاراندا کراوە دەبێت.

داوا لە هاوڵاتی و گەشتیاران دەکات، گەشتەکانی خۆیان ئەمڕۆ و سبەی پێنجشەممە ئەنجام بدەن، ئەگینا گەشتەکانیان دەکەوێتە رۆژی دووشەمەی داهاتوو.

دەروازەکە دەڵێت، هیچ کێشەیەک لە دیوی دەروازەی زێت نییە، بەڵکو ئەم داخرانە لەسەر داواکاری دەروازەی دەرەجیکی کۆماری تورکیایە، کە لە دیوی خۆیان خەریکی چاککردنی رێگاوبانەکانی دەروازەی خۆیانن، بەمەش گەشتکردن لەو رۆژە دەوەستێت.