پێشبینى كه‌شناسی هه‌رێم بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه
كه‌شناسی ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ زۆرترین باران له سۆران دەبارێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌شناسی هه‌رێم بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێشبینی كردووه له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران زۆرترین باران ببارێت و كه‌مترینیشیان له زاخۆ ببارێت.
به‌پێی ئه‌و پێشبینیانه‌ى كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ 2.5.2024 له سۆران 10 بۆ 15 مللیمه‌تر باران ببارێت و له‌كاتژمێر 11:00ـى پێشنیوه‌ڕۆ تاوه‌كو 10:00 شه‌و ده‌بێت.
له هه‌ولێریش 8 بۆ 14 مللیمه‌تر باران له‌هه‌مان كاتى دیاریكراوى سۆران ببارێت.
له گه‌رمیان 8 بۆ 12 مللیمه‌تر
هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین 5 بۆ 10 مللیمه‌تر
سلێمانى و دهۆك 4 بۆ 8 مللیمه‌تر
له زاخۆش كه‌ترین رێژه‌ى باران ده‌بارێت كه له نێوان 3 بۆ 7 مللیمه‌تره و كاتى بارانبارینه‌كه‌شی له 1:00 ـى دواى نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو 10ـى شه‌و ده‌بێت.