رێكارى یاسایی لهبهرامبهر ههندێك کەناڵ دهگیرێتەبەر
964 پشتیوانی بڕیارەکەی دەستەی مافی مرۆڤ دەکات
964+
ژووری هەواڵ
دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: نوسراوێکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کردووە بۆ رێگریکردن لە وێنەگرتن و پیشاندانی ماڵە هەژارەکان کە هەندێ کەناڵ و کەس بەناوی کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک بانگەشەیان بۆ دەکەن، هەروەها داوایانکردووە رێکاری یاسایی بگیرێتە بەر بەرامبەر ئەو کەناڵانەی لەکاتی دیدارو بەرنامەکاندا کە سەردانی خانەکانی بێ سەرپەرشتان و چاکسازیەکان دەکەن دەم و چاوی منداڵەکان پیشان دەدەن.
964 پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ نوسراوەکەی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ دەردەبڕێت.
هیوادارین هەموو میدیاکان لە پاراستنی شکۆی مرۆڤ و دوورکەوتنەوە لە ململانێ و ناتەبایی و تێکدانی دەروونی خەڵک چاو لە 964 بکەن.