دیزاینەرێکی کورد نمایشی جلوبەرگە سەیروسەمەرەکانی کرد

"هیچمان لە دیزاینەرەکانی جیهان کەمتر نییە"

964+

هاوشێوەی نمایشی فیلمەکانی جیهان، دوو دیزاینەری کورد لە سینەما ستی سلێمانی چەندین ستایلی جلوبەرگی جیاواز و سەیروسەمەرەیان نمایش کرد، کە بۆ رۆژی ئاسایی نابێت.

هاوژین حاتەم، خانمە دیزاینەرە بۆ 964 وتی، ئێمە هیچمان کەمتر نییە لە دیزاینەرەکانی جیهان و ئاهەنگی مێت گالا و ئەم جلوبەرگە تایبەتە و بۆ چوونە دەرەوەی ئاسایی نییە و ستایلی کارئەکتەرێک و هەریەکێکیان چیرۆکێک دەگێڕیتەوە و هەر جلوبەرگی کوردیە و دەموچاوییان شاردووەتەوە، ئەمە نمایشێکی جیهانیە.

بەپێی دیمەنەکان هەریەکێکییان شێوەیەکی جیاوازی هەیە، بە نمونە ستایلێکیان هەموو گوڵە و بوکێکی شاهانەیە، یەکێکی ترییان ستایلی بێریڤانە و باس لە هێزی پشتی پیاوان دەکات.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح