لەلایەن ده‌سته‌ى سەربەخۆی مافى مرۆڤەوە

رێكارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێك کەناڵ ده‌گیرێتەبەر

964+

فەرهاد  حەسەن

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤى هه‌رێم، لەسەر بابەتی نیشاندانی منداڵانی خانەی بێ سەرپەرشتان لە هەندێ کەناڵ و بەکارهێنانی ماڵە هەژارەکان بۆ بابەتی ریکلام، داوای گرتنە بەری رێکاری یاسایی دەکات.

دەستەكه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نوسراوى ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ و داواکاری گشتی دەکات و بۆ گرتنەبەری ئه‌م رێکاره‌.

له‌نووسراوه‌كه‌ى ده‌سته‌ بۆ داواكارى گشتى، داواى كردووه‌ رێگری بكرێت لە وێنەگرتن و پیشاندانی تاکەکانی ئەو ماڵە هەژارانەی کە هەندێ کەناڵ و کەس بەناوی کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک بانگەشەیان بۆ دەکەن و رەچاوی لایەنی مرۆیی و کۆمەڵایەتی ئەو خێزانانە ناکەن.

ده‌سته‌ پێیوایه‌، ئه‌مه‌ جۆرێکە لە شکاندنی تاکەکانی کۆمەڵگەو پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە.

داواشی له‌ داواکاری گشتی كردووه‌، بە هەماهەنگی وەزارەتی ڕۆشنبیری رێکاری یاسایی بگرنەبەر بەرامبەر ئەو کەناڵانەی لەکاتی دیدار و بەرنامەکاندا کە سەردانی خانەکانی بێ سەرپەرشتان و چاکسازیەکان دەکەن دەم و چاوی منداڵەکان پیشان ناده‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ پێچەوانەی رێکەوتنامەی پاراستنی مافەکانی منداڵانه‌.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە سووتانی لەنگەی هەولێر دەک...

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە سووتانی لەنگەی هەولێر دەکۆڵێتەوە