خوێنەری کتێب بەرەو لەناوچوون دەچێت

+964

سەعید محەمەد – هەولێر

کتێب یەکێکە لە هۆکارەکانی تێگەیشتن لە زانست وچەمکەکانی ژیان  ئاگادار بوون لە کلتۆر و پێشکەوتنەکانی جیهان لە پێش دەرکەوتن و بلاوبوونەوەی ئینتەرنێت و تۆرەۆمەلایەتیەکان خوێنەرێکی زۆری هەبوو لە هەرێمی کوردستان، بەلام بەپێی قسەی کتێب فرۆشێک لە شاری هەولێر خوێنەری کتێب زۆر کەم بووە و بەرەو  لەناوچوو دەچێت.

سیروان نەجم ستار، کتێب فرۆشێکی بە ئەزموونی شاری هەولێر، تایبەت بە 964ی ڕاگەیاند: بەداخەوە من نزیکەی 30 ساڵ لە بازار کتێب دەفرۆشم نەمبینیوە وەک ئەم سەردەمە خوێنەری کتێب کەمم ببێت، ئەو خوێنەرانەی پێشتر کتابیان دەکڕی و دەیانخوێندەوە نەماون، ئەمەش هۆکاری خۆی هەیە، یەکێک لە هۆکارەکان سوشیا میدیا و هەبوونی کتابی ئەلکترۆنیە.

وتیشی: ئێمە وەکو کتێب فرۆش پێمان وایە خوێندنەوە بە دەست واتا کتاب تام و چێژی زیاتر لە کتابی ئەلکترۆنی و بگرە سوودیش زیاترە.

باسی لەوەشکرد: ئەوەی ئێستا خوێنەری هەبێت تەنها کتابس ئاینی و گەشەی مرۆییە بابەتی تر خوێنەری زۆر کەم بووە ۆ بەرەو نەمان دەچێت