یەکەم جار نییە دەشکێ
“بۆری ئاو خواردنەوەی کانی کوردەی خواروو بووە بە بێژنگ”
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
ماوەی چوار رۆژە، بۆرییەكی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە گەڕەكی كانی كوردەی خواروو لە سلێمانی شكاوە و تا ئێستا لایەنە ئیدارییەکان نەچوون چکی بکەنەوە و ئاوەکەشی هەروا بە فیڕۆ دەڕوا.
دانیشتووانی گەڕەكەكە قسەیان بۆ 964 كردوەو دەڵێن، “بۆرییەكان كۆنن، هی سەردەمی هەشتاكانی سەدەی رابردوون”، سەلام عەلی یەکێکە لەو هاوڵاتییانە و بە 964ی وت، “چەند جارێك هاتوون، لەکاتی شکانی بۆرییەکان پینە و پەڕۆیان كردووە و چارەسەری تەواوەتیان نەكردووە”.
بەقسەی ئەو دانیشتووانە، لایەنی پەیوەندیداریان ئاگاداركردووە تاوەکو بێن بۆ چارەسەركردن و چاککردنەوەی بۆرییەکان، سەروەر عومەر، دانیشتوویەکی تری گەڕەکەکەیە ئەو دەڵێت، “داواكارن ئەم جارە پینە و پەڕۆ بۆ بۆرییەکان نەكەن و هەڵی بكەنن سەر لە نوێ بۆرییەكی تازەیان بۆ دابنێن و چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ گرفتەکەیان بکەن”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا