هەواڵەکان

بەرازەکانی گۆپتەپە شوتیان نەهێشت وبازاڕیش دڵەڕاوکێی هەیە و زێڕ گران بوو

ژووری هەواڵ

ڕەوە بەرازێک داویەتی بەسەر بێستانی جوتیارێکدا لە گۆپتەپە و هەرچی کاڵەک و شووتی هەبووە سافیان کردووە و خواردوویانە.

زۆرینەی سەرتاشەکانی سلێمانی چوونە لای سەندیکای کرێکاران و دەیانەوێ لەگەڵ قایمقامیەتی شار کۆبوونەوە بکرێ، تا داواکاری داخستنی سەرتاشخانەکان لە کاتژمێر 8:00ی شەو بە تەواوی رەتبکرێتەوە.

نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و عەیارە 21 کە بەرچاوترە لای خەڵک، نۆ هەزار دینار بۆ هەر مسقاڵێک چووە سەر نرخەکەی، بەشێوەیەکی گشتی، عەیارە 18، هەشت هەزار و عەیارە 21، نۆ هەزار و عەیارە 24، دە هەزار دینار بۆ سەر نرخەکانیان زیادی کرد.

لە گوندەکانی رۆژهەڵاتەوە، تا رۆژئاوا و باکووری وڵاتیش منداڵە بلیمەتەکان، کە ئیلاهی بەهرە و سحی خستووەتە ناو قەچەکانییانەوە، دێنە هەولێر و لە ئەکادیمیای ریاڵ مەدید مەشق دەکەن.