سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ 964: كارگه‌كه هی زه‌كه‌ریایه
زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا كارگه‌یه‌كی پۆڵای له به‌غدا كرده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کارگەی پیشەسازیی پۆڵای لە بەغدا کردەوە، هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵاش له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوو، سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كرد، پرۆژه‌ی كارگه‌كه هی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریایه.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوکرده‌وه، كه كارگه‌ی پیشه‌سازیی پوڵا له به‌غدا كرایه‌وه.
محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کارگەی پیشەسازیی پۆڵای لە بەغدا کردەوە.
کاردۆ عەبدولموتەلیب، برازای زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵایە و لە تیمەکەی کارد دەکات، به تۆڕی 964ی وت، “ئێمه ده‌مێكه له به‌غدا كار ده‌كه‌ین و ئه‌و پرۆژه‌ی كارگه‌ی پیشه‌سازی پۆڵایه، یه‌كێكه له پرۆژه بازرگانییه‌كانی ئێمه و هی ئێمه‌یه”.
زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا ساڵانێكه له هونه‌ر دووركه‌وتووه‌ته‌وه و خه‌ریكی كاری بازرگانییه، كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونیش له هه‌ولێر و سلێمانیش هه‌ن، كه به ناوی شوقه‌كانی زه‌كه‌ریا ناسراون.