لە هەڵەبجەش کرایەوە

ناوەندی هەماهەنگی و قەیرانەکان بوو بە خاوەنی پێنج کۆگا

964+
ئەحمەد مستەفا

ناوەندی هەماهەنگی و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان (JCC)، کۆگای وەڵامدانەوەی قەیران و کارەساتەکانی لە پارێزگای هەڵەبجە کردەوە، تاوەکو ئێستا وەزارەتی ناوخۆ، پێنج کۆگای هاوشێوەی لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و هەڵەبجە هەیە و بڕیارە لە ئیدارەی سۆران هەمان کۆگا بکرێتەوە.

لە بڵاوکراوەیەکی نووسینگەی سروە رەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی قەیرانەکان کە بە 964 گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە، “کۆگاکە بە شێوازی ستانداردی نێودەوڵەتی بونیاتنراوە و سیستمێکی دیجیتاڵی بۆ داندراوه، کە تەواوی کۆگاکانی هەرێمی کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، کۆگاکە ئامێر و کەلوپەلی تەواوی بۆ دابینکراوە و لەسەر رووبەری دوو هەزار و 800 مەتر دووجا بونیاتنراوە”.

بە گوێرەی بڵاوکراوەکە، “کۆگاکە ساردکەرەوە، بارهەڵگر و تەواوی پێداویستییەکان لە خۆدەگرێت بۆ رووداوە دەستکرد و سروشتییەکان و رزگارکردنی زیانلێکەوتووان، تیمەکانیش راهێنانیان پێکراوە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی کۆگاکە و کەلوپەلی پێویستیش بۆ بەهاناوەچوون و فریاگوزاری تێدا بەردەستە”.

ئەو ناوەندە، کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڕێوەبردنی زانیارییەکان، وەڵامدانەوە و بەڕێوەبردنی قەیران، هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و فەرمانگەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێکخراوە ناحکومییەکان، هەروەها کۆکردنەوەی سەرچاوە داراییەکان و جۆرەکانی تری هاوکاری و ئاسانکاری بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ئەرکە سەرەکییەکانیەتی.

لە چەند شوێنێکی قەزای خەبات مەلەکردن قەدەغە کرا

لە چەند شوێنێکی قەزای خەبات مەلەکردن قەدەغە کرا

ئەڵمانیا راهێنان بە تیمی وەڵامدانەوەی خێرای هەڵەبجە د...

ئەڵمانیا راهێنان بە تیمی وەڵامدانەوەی خێرای هەڵەبجە دەکات