964 سۆراغی کردووە

هیچ پارێزەرێک لە دهۆک ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلاری خەڵکی بردووە؟

964+
ژوورى هەواڵ

دەنگۆى بردنى ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلار لەلایەن پارێزەرێکى دهۆکەوە بەرگوێى خەڵک کەوتووە، بەڵام سەندیکاى پارێزەران و دادگاى دهۆک ئاگادار نین.

ئەمڕۆ سێشەممە، دەنگۆیەک لەنێو خەڵکى دهۆک بڵاوو بووەتەوە کە گوایە پارێزەرێک بڕى ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلارى خەڵک و هاوڕێ و ناسیاوەکانى بە فێڵ بردووە و دواتر رایکردووە، 964 سۆراغى ئەم بابەتەى کرد و لەگەڵ چەند سەرچاوەیەکى فەرمى قسەى کرد.

سەرچاوەیەک لە لقى دهۆکى سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بە 964ـی وت،”تا ئێستا هیچ بڕیارێک و ئاگادارکردنەوەیەکمان بۆ نەهاتووە لەلایەن دادگاوە کە پارێزەرێک کارێکى لەم شێوەیەى کردبێت”.

“وەک دەنگۆ بیستومانە کە پارێزەرێک کارێکى واى کردووە، بەڵام وەک شتى فەرمى هیچ ئاگادار نین”. ئەوە قسەى پارێزەرێکە لە دادگاى دهۆک کە بە 964ـى وتووە.

لاى خۆیەوە، بەرپرسی راگەیاندنی دادگای دهۆک بە 964ـی وت، لە دەرەوەی دادگا ئاگاداری ئەم بابەتەم، بەڵام تائێستا هیچ سکاڵایەکی فەرمی لەسەر ئەم کەیسە تۆمار نەکراوە و ئێمە وەکو دادگا گەر کەسێک سکاڵا تۆمار نەکات ناتوانین هیچ بکەین.

وتیشی،”دەوترێ کە پارێزەرێک بڕە پارەیەکى بردووە، بەڵام وەک مامەڵەکار نەک وەک پارێزەر”.

بەناوی مۆبیلیاتەوە پارەی نیوەی پرۆژەیەکی نیشتەجێبونی ...

بەناوی مۆبیلیاتەوە پارەی نیوەی پرۆژەیەکی نیشتەجێبونی بردووە و هەڵهاتووە