لە قەزای دوکان

گوندی جۆبڵاخ داوای چاککردنی رێگای گوندەکەیان دەکەن

964+

بەرزان عوسمان – دوکان

گوندی جۆبڵاخ بەدەست خراپیی رێگا سەرەکییەکەیانەوە دەناڵێنن و دەڵێن، چوار ساڵە هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەن بەڵام بۆیان ناکرێت.

گوندی جۆبڵاخ زیاتر لە 90 ماڵ لە گوندەکەدا نیشتەجێن، رێگای گوندەکە لە هەمانکاتدا رێگای سەرەکیی دوکان بۆ دۆڵی جافایەتی و هەریەک لە گوندەکانی قەڵەم پاشاو قەرانگوێیە.

رەمەزان قادر، ئەنجوومەنی گوندی جۆبڵاخ بۆ 964 وتی، “رێگای سەرەکیی گوندەکەمان خراپە، گرفتی هاتووچۆی بۆ دروستکردووین، چەندینجار سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانمان کردووە بۆ چاککردنی بەڵام هیچمان بۆ نەکراوە، قیرەکەی تێک چووە و چاڵ و چۆڵیی زۆری تێدا دروست بووە، چوار ساڵە هەوڵ دەدەین بۆمان چاک بکەن بەڵام هیچ بۆ نەکراوە”.

دەربارەی داواکاریی هاووڵاتیانی گوندی جۆبڵاخ،  سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوکان بۆ 964 دەڵێت، “رێگای گوندی جۆبڵاخ نزیکەی دوو کیلۆمەتر دەبێت، چەند جارێک نووسراومان کردووە بۆ سەروی خۆمان بۆ چاککردنی رێگای گوندەکە، وەزارەتی دارایی دەڵێت بەهۆی قەیرانی دارایی ناتوانین بوودجەی پێویستی بۆ دابین بکەین”

بەوتەی قایمقامی دوکان، بەپێی ئەو دەرخستەی بۆ چاککردن و دووبارە قیرتاوکردنەوەی رێگای گوندەکە کراوە، پێویستی بە 200 ملیۆن دینار زیاترە.

“نووسراومان کردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاککردنی رێگاوبانی سلێمانی، بۆ ئەوەی چاکسازی لە رێگایەکەدا بکەن و ئەو چاڵ و چۆڵییەی هەیە چاک بکرێت”، سیروان سەرحەد وای وت.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

لە قەزای دوکان  چاڵ و چۆڵی شەقامێک شۆفێرانی هەراسان کر...

لە قەزای دوکان  چاڵ و چۆڵی شەقامێک شۆفێرانی هەراسان کردووە