دوای 61 ساڵ
وەسیەتنامەی 28 کەسایەتییە لەسێدارەدراوەکەی کەرکوک کە تا ئێستاش تۆمەتبارن
964+
كاروان ساڵحى – كه‌ركوك
28 كه‌سایه‌تى كه‌ركوك كه 61 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سێداره دراون، به‌لاى حكومه‌تى عێراقییه‌وه ئێستا ئه‌و تۆمه‌ته‌یان له‌سه‌ر لانه‌براوه كه له ساڵى 1963 له رۆژى یادكرنه‌وه‌ى 14ـى ته‌مموز وه‌ك تێكده‌ر و ئاژه‌وه‌گێڕ تۆمەتبار کراون.
ئه‌مه قسه‌ى به‌شێك له‌و شایه‌تحاڵانه‌یه، كه له‌ناو ئه‌و دۆكیۆمێنتارییه به‌شداریان كردووه و ئه‌و رووداوه‌ش باس ده‌كه‌ن كه به هۆیه‌وه 28 كه‌سایه‌تییه‌كه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش له لایه‌ن حكومه‌تى عه‌بدولكه‌ریم قاسم له‌دواى رووخانى سستمى پادشایه‌تى له عێراق، ده‌ستگیركراون.
شێخ سدیق، جێگرى سكرتێرى حزبی شیوعی كوردستان به 964ـى وت، تا ئێستا ئه‌م 28 كه‌سایه‌تییه كه زۆرینه‌یان شیوعی بووین له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقییه‌وه هه‌ر تۆمه‌تباره‌كه‌ى جارانن.
وتیشی “ئێمه واز ناهێنین تاوه‌كو بێتاوانى ئه‌م كه‌سایه‌تیانه نه‌سه‌لمێنین”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن