ئەفغانستان

هێرشێکى چەکدارى بۆسەر مزگەوتێک شەش کوژراوى لێکەوتەوە

964+

وریا فەتاح

لە دەورووبەرى کاتژمێرى 9:00ـى شەوى رابردوو، چەکدارێک هەڵیکوتاوتە سەر مزگەوتێک لە ئەفغانستان و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا.

هەرچەندە هێرشەکە شەوى رابردوو روویداوە، بەڵام عەبدول مەتین قانى، وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى ئەفغانستان ئەمڕۆ سێشەممە، لە پلاتفۆڕمى ئێکس هەواڵەکەى بڵاوکردووەتەوە، تێیدا خستوویەتییەڕوو لە قەزایەکى سەر بە پارێزگاى هیرات، چەکدارێک هەڵیکوتاوەتە سەر مزگەوتێک و بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون و کەسێکیش بریندار بووە.

تائێستا هیچ گروپێکى چەکدارى بەرپرسیارێتى هێرشەکەیان نەگرتووەتە ئەستۆ و دەسەڵاتدارانى تاڵیبانیش هیچان نەدرکاندووە، بەڵام بەپێى دوایین ئاماژەکان چەکدارانی رێکخراوی داعش یەکێک لە گەورەترین مەترسییەکانە بۆسەر ئەفغانستان.

سەردەمی تارماییەکی دیكه‌ بۆ ژنانی ئەفغانستان

سەردەمی تارماییەکی دیكه‌ بۆ ژنانی ئەفغانستان