لە رۆژهەڵاتی کوردستان

دوو مێردمنداڵی کۆڵبەر بەتەقەی هێزە ئەمنیەکان بریندار کران

964+

توانا نەقی

دوو منداڵی کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوودی رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار کران.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنیەکانی ئێران لەو سنوورە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەری تەمەن 16 ساڵ بەناوەکانی پارسا حسێنی و سەهەند بریندار کراون.

ئەو دوو مێردمنداڵە خەڵکی گوندەکانی بلەبەزان و گوندی دڕەبەیان سەر بە شاری پاوەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو مێردمنداڵەکە بارودۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و یەکێک لە کۆڵبەرەکان پشت و کڵۆکی بەسەختی بریندار بووە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراون.

دوو کۆڵبەر لە رۆژێکدا کوژران

دوو کۆڵبەر لە رۆژێکدا کوژران