به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی شێخان: چاوه‌ڕێی ئاماژه‌ی وه‌زاره‌تین
دهۆك ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له پارێزگای دهۆک ئامادەکاریی بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگاکە ده‌كرێت و پارێزگاری شاره‌كه‌ش رایگه‌یاند هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ جوتیاران ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی شێخانیش ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێی ئاماژه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی پرۆسه‌كه.
ئەمڕۆ دووشەممە 29.4.2024 كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له شاری دهۆك به سه‌رپه‌رشتی عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا، به تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆكانی گه‌نم.
پارێزگای دهۆك له راگه‌یاندراوێكدا راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرا كرد به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ، كه به‌رهه‌مه‌كان له سایلۆكانی زاخۆ، فایده و شێخان له جوتیاران وه‌رده‌گیرێن.
راسپارده‌كان ئه‌مانه‌ن:
– بەبێ لێبڕین بەرهەمی جوتیاران وەردەگیرێت و بەپێی پشکنینەکان ئاسانکاری بۆ دەکرێت.
– بەرهەمی جوتیاران لەسەر بنەمای پەسەندی بەڕێوەبەرایەتیی گەنم وەردەگیرێت و رێگە بە هاوردەکردنی گەنم لە دەرەوەی پارێزگای دهۆک نادرێت.
– پێویستە ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی ئامێرەکانی جوتیاران بکرێت بۆ ئەم مەبەستەش تیمەکانی هاتوچۆ، بەرگریی شارستانی و دەزگا ئەمنییەکان لە ئامادەباشیدا دەبن لە ئەگەری دروستبوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
كه‌ی ده‌ستپێده‌كه‌ن؟
خالید بیبۆ به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی شێخان به تۆڕی 964ی راگه‌یاند، نرخی تۆنێك گه‌نم له جوتیاران به 850 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن، كه نرخێكی گشتگیره له هه‌موو عێراق و كوردستاندا.
وتیشی، “هێشتا كات ماوه بۆ دروێنه و كۆكردنه‌وه‌ی گه‌نم له سنووری دهۆك، به‌ڵام ئێمه چاوه‌ڕێی ئاماژه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له سایلۆكه‌ماندا”.
خالید بیبۆ سه‌باره‌ت به توانای ئه‌مباركردنی گه‌نم له سایلۆكه‌یدا، ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه، سایلۆی شێخان به گشتی توانای ئه‌مباركردنی 107 تۆن گه‌نمی هه‌یه.
له هه‌رێمی كوردستان، له ناوچه‌كانی گه‌رمیان دروێنه‌ی گه‌نم ده‌ستیپێكردووه، وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقیش رایگەیاندووه، لە نۆ پارێزگادا پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستیپێکردووە.