دیمه‌نێكی رێگاكه له نزیك گوندى ده‌شتێ ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ده‌شتێ
به‌هۆى زستان كاره‌كانى وه‌ستابوو
بۆ یه‌كه‌مجار رێگاى گوندێكى سه‌رسنوور قیرتاو ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌ست به كاره‌كانى دروستكردن و قیرتاوكردنى گوندى ده‌شتێى شارباژێڕ ده‌كرێتەوە، كه دوایین گوندى سه‌رسنووره له‌گه‌ڵ ئێران و بۆ یه‌كه‌مجاریش قیرتاو ده‌كرێت.
ساڵى پار تیمه‌كانى ئاوه‌دانكردنه كاری بڕین و راستكردنه‌وه و دروستكردنى قه‌نته‌ره‌كانى سه‌ر ئه‌و رێگایه‌یان ته‌واو كردبوو، به‌ڵام به‌هۆى هاتنى وه‌رزی زستانه‌وه كاره‌كانیان راگرت.
هاوژین عه‌لى، پارێزه‌ر و خه‌ڵكى گوندى ده‌شتێ به 964ـى وت، سه‌ردانى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بزانن كه‌ى ده‌ست به ته‌واوكردنى رێگاكه ده‌كه‌ن.
وتیشی “له بەڕێوەبەرایه‌تیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی، پێیان وتووین پاره بۆ پڕۆژه‌كه دابینكراوه و چاوه‌ڕێن له بانكه‌كان نه‌ختینه هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌كاره‌كان بكرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وەش كرد، به‌ڵێنیان پێداون ئه‌گه‌ر نه‌ختینه‌ش له بانكه‌كان نه‌بێت، جارجاره بڕه پاره‌یان بۆ دابینبكه‌ن بۆ ته‌واوكردنى رێگاكه.
ئه‌و رێگاى بۆ گوندى ده‌شتێ قیڕتاو ده‌كرێت، درێژیه‌كه‌ى هه‌زار و 200 مه‌تره و له‌ناو قه‌زاى ماوه‌ته‌وه بۆى دێت كه به‌ناو گونده‌كانى ئالانى شارباژێڕدا ده‌ڕوات.
گوندى ده‌شتێ، له سنوورى شارباژێر به دوايین گوندى سنوورى دێت له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و له دیوى ئێرانه‌وه دەبێتە دراوسێی شارى سه‌رده‌شت لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە.