964 ساغیكرده‌وه
كوڕه‌كه‌ی عه‌دنان درجال په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زاخۆ ده‌كات؟
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
دەنگۆی هاتنی موهەننەد درجال، کوڕی عەدنان درجالی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەته‌وه، 964 سۆراغی بۆ راستیی ئه‌م بابه‌ته كرد.
دوای رویشتنی سائید سوەیدان، یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ تەلال بەلوشی بۆ یانەی نەوروز، كه بووه یاریده‌ده‌ری نزار مەحروس لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، بە مەبه‌ستی پڕکردنەوەی شوێنی سویدان یانه‌ی زاخۆ به‌دوای یاریده‌ده‌رێك بۆ به‌لوشی ده‌گه‌ڕێت.
هشیار شه‌هباز، سکرتێری یانەی زاخۆ بۆ 964 وتی: “گفتۆگۆیه‌کان کوتاییان نەهاتووه و یەکلایی نەبووەتەوە، ئەو دەنگۆیانەی باس له هاتنی موهه‌ننه‌د درجال ده‌كه‌ن بۆ یانه‌ی زاخۆ، دوورن لە راستی و هێشتا رێكنه‌كه‌وتووین، هه‌روه‌ها ناتوانم بڵێم دەگەینە رێکكەوتن، چونکە لە سەرەتای گفتوگۆداین”.
“موهەننەد و تەلال به‌لوشی ئەزموونیان لەگەڵ یەک هەیە لە ئەکادیمیای ئیسپانی له قه‌ته‌ڕ و خاوەن بڕوانامەی پڕۆیه له راهێنان”، هشیار شه‌هباز وای وت”.
یانەی زاخۆ دوای دوو رۆژی دیكه لە یاریگه‌ی خۆی له گەڕی 25 خولی ئەستێرەکانی عیراق لەگەڵ یانه‌ی مینا یاریی هەیە و یارییه‌كی دواخراویشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی جه‌وییه ماوه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا