سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
ئاسایش دەستیگرت بەسەر بڕێکى زۆر گۆشتى نا یاسایى هاوردەکراودا
964+
وریا فەتاح
ئاسایشى هەولێر دەستبەسەرداگرتنى بڕێکى زۆر گۆشتى ئوستورالى و هیندى راگەیاند کە بەشێوەى نا یاسایى هێنرابووە هەرێم.
لە راگەیەنراوێکدا، ئاسایشى ئابورى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئاسایشى هەولێر، بڵاوى کردەوە کە دەستیان گرت بەسەر بڕێکی زۆر لە گۆشتی ئوستوڕالی و هیندی کە بەشێوەی نایاسایی هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
هەرچەندە ئاسایش بڕەکەى ئاشکرا نەکردووە، بەڵام وەک ئەوەى خستوویەتییە روو گۆشتەکە لەناوهەندێک کۆگا و ماڵان حەشار درابوو، تا بەسەر رێستۆرانت و گۆشتفرۆشەکانی پارێزگای هەولێر ساغى بکەنەوە.
لەسەر گۆشتەکە سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون و پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.