رێگای خورماتوو بۆ تکریت داخرا

پردی زەرگە لەخۆرئاوای خورماتوو داڕوخا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، پردی زەرگە لەخۆرئاوای قەزای خوماتوو کە رێگای خورماتوو بە تکریت بەیەک دەبەستێتەوە داڕوخاو رێگاکە بەتەواوی بەڕووی هاتوچۆکاراندا داخرا.

مەنسور هاشم شۆفێرێکی رێگای نێوان خورماتوو بۆ تکریتە بە 964ـی وت، “بەیانی ئەمڕۆ بەسەر ئەو پردەدا تێپەڕبوون بەرەو تکریت و لەکاتی گەڕانەوەدا پێش گەشتنیان بە سەر پردەکە، بەشێوەیەکی سەیر لەپڕا پردەکە داڕوخا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتەوە، جگە لەوەی رێگاکە بەتەواوی بەرووی هاتوچۆکاراندا داخراوە.

وتیشی، “ئێستا سەرجەم شۆفێرانی ئەو رێگایە گیریان خواردووە لەو شوێنە، بەشێکیان رێگای کەرکوک و بەشێکی ترییان رێگای عوزێمیان گرتوەتەبەر.

964 چەند جارێک پەیوەندی بە بەڕێوبەری شارەوانی قەزاکەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکە بەردەست نەبوو.

پردی زەرگە بەدوری 25 کیلۆمەتر دەکەوێتە خۆرئاوای قەزای دوزخورماتوووە لەساڵی 2014 بەشێکی پردەکە لەلایەن رێکخراوی داعشەوە تەقێندرایەوەو بەشەکەی تری ئەمڕۆ داروخاو بەتەواوی رێگای نێوان خورماتوو- تکریت داخرا.

رێگای نێوان کفری - دووزخورماتوو دەکرێت بە دووساید

رێگای نێوان کفری - دووزخورماتوو دەکرێت بە دووساید