هیچ شوێنێک بۆ ئەو نەماوە
هەواڵێکی ناخۆش بۆ پڵنگەکەی بارسێلۆنا
964+
سۆما حەکیم زادە
ڤیتۆر رۆکی، یاریزانی بەڕازیلی نیازی نییە بارسێلۆنا جێبهێڵێت، بەڵام یانەکە پارەی نییە و دوور نییە دەستبەرداری ببێت.
ڤیتۆر رۆکی ساڵی رابردوو لە گواستنەوەی زستانەدا پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە کرد و هیوای خواست بتوانیت لەم وەرزەدا یەکێک بێت لە یاریزانە سەرکەوتووەکانی تیپەکە لە ژێر رێنمایی چاڤیدا و لە لالیگادا یارمەتیدەر بێت، بەڵام دۆخەکە بۆ یاریزانە بەڕازیلییەکە بەم جۆرە نەرۆیشتە پێش و نەیتوانی سەرنج و متمانەی راهێنەری بارسا بەدەست بێنیت، دواجاریش بووە یاریزانی کورسی یەدەگ و خۆیشی بەم دۆخە رازی نییە.
چەند میدیایەکی ئیسپانی ئاشکرایان کردووە کە ئەم یاریزانە بە خواستن نیازی جێهێشتنی بارسای نییە و ئامادەیە بە هەموو شێوەیەک خۆی بۆ چاڤی بسەلمێنێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت: باری دارایی بارسا باش نییە و رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە نوێ نەکاتەوە و داوای لێبکەن یانەکە جێبێڵێت.