هه‌ر خێزانه و شووقه‌یه‌كی پێده‌درێت
خانووەکانی سەر رووباری هشکەرووی دهۆک تێكده‌درێن
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
له دهۆك، دەستکراوە بە رووخاندنی خانووەکانی سەر رووباری هشکەروو، كه له‌كاتى لافاوه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى دهۆك زیانێكی زۆر به خانووى هاوڵاتیان كه‌وتبوو.
دوای لافاوەکەی ئەم دوایەی دهۆک خاوەنی ئەم خانوانە بە پێدانی شوقەیەک قەرەبوو کرانەوە، بۆیە خانوەکان دەڕوخێندرێن.
ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆک به 964ـى وت، ده‌ستیان به تێكدانى خانووه‌كان كردووه و ژماره‌ی خانووه‌ه‌كانیش كه تێكده‌درێن 150 خانوون.
وتیشی “به‌نه‌مانى ئه‌م خانووانه هه‌م رووباره‌كه له پیسی پاكده‌كرێته‌وه، هه‌میش كه‌ترسی دروستبوونه‌وه‌ى لافاو نامێنێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن