مۆندیالی 2026؛ ئامارەکان ژمارەی پێوانەیی دەشکێنن

964+

توانا نەقی

رکابەرییەکانی مۆندیالی 2026 بەردەوامییان هەیە، یاریی نێوان هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و ئیکوادۆر گەرموگوڕییەکی تەواوی بەخشیوەتە کەشوهەوای ناوچەکە، ئەو جۆش و خرۆشەی پێشتر لە دەوروبەری یاریگاکەدا هەبوو، ئێستا بە تەواوی گوازراوەتەوە بۆ ناو یاریگای مێتلایف لە ویلایەتی نیوجێرسی.

نێردراوی 964 دەڵێت، تا پێش دەستپێکردنی ئەم یارییە، لە کۆی 54 یاریی ئەنجامدراوی مۆندیالدا 161 گۆڵ تۆمارکرابوون، بەڵام لەگەڵ بەڕێوەچوونی یارییەکان و تۆمارکردنی ئەنجامە نوێیەکان، ژمارەی گۆڵەکان لەم قۆناغەدا کە هێشتا نەگەیشتووەتە قۆناغی 32 بۆ 163 گۆڵ بەرزبووەوە.

ئەم ئامارانە ئاماژەیەکی روونن بۆ ئەوەی کە مۆندیالی 2026 بەرەو شکاندنی ریکۆردی مێژوویی مۆندیالی 2022ـی قەتەر هەنگاو دەنێت، کە تێیدا لە کۆی 64 یاری تەنها 172 گۆڵ تۆمارکرابوو.