دەروازەى کەرکوک

ئەو شەقامە نۆژەن دەکرێتەوە کە سلێمانى بە کەرکوکەوە دەبەستێتەوە

964+

وریا فەتاح

شارەوانی کەرکووک دەستیکرد بە نۆژەنکردنەوەی ئەو شەقامەى کە هەردوو پارێزگای کەرکوک – سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە،

عەدنان شکور، بەرپرسى راگەیاندنى شارەوانى کەرکوک بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ کارمەندانی ئەندازیاری و تەکنیکی لە شارەوانی کەرکوک دەستیان بە کاری نۆژەنکردنەوەی ئەو رێگا دەرەکییە کرد کە هەردوو پارێزگای کەرکوک – سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە”.

بەوتەى عەدنان شکور، کارەکە بریتییە لە چارەسەرکردنی ئەو چاڵوچۆڵیانەى لەسەر رێگاکە دروستبووە، لەگەڵ بڕینى بەشێک لە رێگاکە و قیرەتاوکردنەوەى.

ئەو کارە لە چوارچێوەى ئەو هەڵمەتەدایە کە شارەوانى کەرکوک بۆ نۆژەنکردنەوەى شەقامەکان رایگەیاندووە و سەرەتا لە ناو شارەوە دەستى پێکردووە و دواتر هەموو ئەو رێگا دەرەکییانە نۆژەن دەکرێنەوە کە دەکەونە سنورى شارەوانییەکەیانز

رێگاى جوتسایدى کەرکوک سلێمانى لە نزیک دەروازەى شارى کەرکوک توشى چاڵوچۆڵییەکى زۆر ببوو، بە قسەى عەدنان مەجید، دواى نۆژەنکردنەوەکە هاتووچۆ ئاسانتر دەبێت و هاوڵاتیان بێ کێشە دەتوانن بەکارى بهێنن.

جگە لە نۆژەنکردنەوەى شەقامەکە، کارى هێڵکارى و هێماکانى هاتووچۆى بۆ دادەنرێت.

بۆ ماوەی سێ رۆژ شەقامەکانی ناو بازاڕی کەرکوک دادەخرێت

بۆ ماوەی سێ رۆژ شەقامەکانی ناو بازاڕی کەرکوک دادەخرێت