خورماڵییەكان دەیانەوێت ببن بە قەزا
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
دانیشتوانی خورماڵ داوا دەكەن ناحیەكەیان بكرێت بە قەزا، بۆ ئهمهش كەمپینێكیان راگەیاندووە.
دوای ئەوەی هەڵەبجە وەك پارێزگا ناسێنرا، دانیشتوانی خورماڵ داوا دەكەن ناحیەكەیان بكرێت بە قەزا و ناوچەكەیان چیدیكە فەرامۆش نەكرێت.
پارێزگای هەڵەبجە، لە چوار ناحیە پێكدێت، بیارە، خورماڵ ، سیروان و سەیدسادق
خورماڵ دەكەوێتە بناری شارەزوور، سەرەتای دەستپێكی دەڤەری هەورامانە، لە 27 گوند پێكدێت.
ئەمین حاجی زەڵمی، سەرپەرشتیاری كەمپینەكە بە +964ی راگەیاند، لە كەمپین و داواكارییەكەیان بۆ بە قەزابوونی ناحیەكەیان بەردەوام دەبن و داواكارییەكە دەگەیەننە ئاستی باڵای بەرپرسانی حكومەت.
عوسمان ئەنوەر بەڕێوهبەری ناحیەی خورماڵ بە +964ی راگەیاند “داواكاریی هاوڵاتیانی خورماڵ رەوایە و پشتیوانیان دەكەین.
ناحیەی خورماڵ 70 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانییەوە دوورە و ژمارەی دانیشتوانەكەی 18 هەزار كەسە.