لە کەرکوک

منداڵێکی تەمەن هەشت مانگ دوای گیان لەدەستدانی جارێکی دیکە ژیانی بۆ گەڕایەوە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

کاتێک منداڵێکی تەمەن هەشت مانگ دەگەیەنرێتە بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک، دەردەکەوێت منداڵەکە پارچە پلاستیکێکی قوتداوەو لەشی شین هەڵگەڕاوە، دوای ئەوەی پزیشکەکان مردنی رادەگەیەنن، پەرستارێک پارچە پلاستیکەکە لە قورگی منداڵە دەردەهێنێت و فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ دەکات و ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە.

رووداوەکە درەنگانی شەوی هەینی روویداوە، ئەو پەرستارەی بووەتە فریادڕەسی منداڵەکە ناوی عەلی ئەحمەد جافە، ئێشکگری بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی فێرکاری بۆ 964 وتی، ئەو منداڵە کە گەیەنرایە نەخۆشخانە جەستەی ساردبوو، ئۆکسجینی زۆر کەم بوو هاوکات لەشی شین هەڵگەڕابوو، دوای ئەوەی پارچە پلاستیکەکەم دەرهێنا، ئۆکسجینم پێدا ژیانی بۆ گەڕایەوە.

د.زیاد خەڵەف جبوری بەرێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەکوک بە 964ـی وت، سوپاس بۆ خوا و ماندوبوونی ئەو تیمە پزیشکیە لێهاتووە تواندرا ژیان بۆ پەپولەیەک بگەڕێنەوە لای خۆمانەوە وێڕای دەستخۆشی نوسراوی رێزلێنانیان بۆ دەکەین”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە سلێمانی منداڵێکی دوو رۆژە لە مردن رزگار کرا

لە سلێمانی منداڵێکی دوو رۆژە لە مردن رزگار کرا