تەمەنی 70 ساڵە

لە ئێوارەوە هاوڵاتییەک کەوتووەتە ئاوی کونەماسییەوە و نەدۆزراوەتەوە

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ کەوتووەتە ناو ئاوی کونەماسییەوە و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

هاوڵاتییەکە ناوی عەزیز ئەحمەدە و خەڵکی گوندی بناویلەی شارباژێڕە، بەوتەی قایمقامی شارباژێڕ، بۆ سەیران چوونەتە سەیرانگای کونەماسی.

عوسمان ئەنوەر، قایمقامی قەزای شارباژێڕ بە وەکالەت بە 964ـی راگەیاند، ئەو هاوڵاتییە کەوتووەتە شوێنێکی ئاوی کونەماسییەوە پێی دەڵێن دوو چەمان و ئاوەکە لەو شوێنەدا گێژاوە.

وتیشی، “تیمی غەواسی دوکان گەیشتوونەتە لامان و تا ئێستا لە گەڕان بەردەوامن و نەدۆزراوەتەوە و تا دەیدۆزینەوە لە گەڕان بەردەوام دەبین”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە گوندێکی کۆیە کوڕو باوکێک خنکان

لە گوندێکی کۆیە کوڕو باوکێک خنکان