ئێستا له پزیشكى دادى دهۆكه
تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایهوه كه دوێنێ لە ئاوى گەلی قەسروک خنکابوو
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئەمڕۆ شەممە، تەرمی ئەو گەنجەی دوێنێ لە گەلی قەسروک خنکابوو، لەلایەن بەرگری شارستانی دهۆکهوه دۆزڕایەوە.
گەنجەكه ناوی حسێن نوردەینە، تەمەن 16 ساڵە و دانیشتووی قەزای شێخانە.
بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ی وت، لە دوێنێ تیمەکانی بەرگری شارستانی و مەلەوانی خەریکی گەڕانن بە دوای تەرمی ئەو کەسە.
وتیشی “تیمەکانی بەرگری شارستانی دهۆک، سێمیل و ئامێدی بەشداربوون لە گەڕان و دۆزینەوەی تەرمەکە، کاتژمێر سێی ئەمڕۆ تەرمەکەمان دۆزیەوە دوای دۆزینەوەی بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادی دهۆک و دوای پشکنین رادەستی بنەمالەکە دەکرێتەوە”.
گەلی قەسروک شوێنێکی گەشتیارییە، دەکەوێتە ناحیەی ئەتروش لە سنووری قەزای شێخان.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن